
دەنگ نێت
بێژەرێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دەڵێت: موچەکەیان بڕیوم، ئەمەش جۆرێکە لە جواب کردن.
ئەرسەلان پەرۆش، بە رادیۆی دەنگی وت: 21 ساڵە کادری یەکێتی نیشتمانیم، ئێستا موچە حیزبیەکەیان بڕیوم بەهۆکاری ئەوەی کە موچەی حکومیم هەیە و فەرمانبەری حکومەتم.
وتیشی: من موچەکەم لەمەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی وەرگرتوە، چونکە سەربەوێم، ئێستە موچەکەیان بڕیوم.
ئەو باسی لەوەشکرد کە پێیان نەوتوە لە یەکێتی دەرکراوی، بەڵام بە وتەی خۆی "کە موچە حزبییەکەت ئەبڕن و ئەڵێن مەیەرەوە بۆ دەوام، ئەمە خۆی جۆرێکە لە جوابکردن".
دەشڵێت: کەس نیە بەخۆبەخش خزمەتی حزب بکات، ئەوانەی ئەندامی سەرکردایەتین موچە حزبیەکەیان ببڕە ئەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە و دەوام ناکەن.
لەبارەی ئەوەی هەڵوێستی چی دەبێت؟ ئەرسەلان پەرۆش، وتی: جگە لەوەی راگەیاندنکاری یەکێتیم، کوڕی شەهیدیشم، جارێ بەس نیگەرانیمان هەیە و هیچی ترمان نیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
زۆرترین بینراوەکان