دەنگ نێت
پارلەمانتارێک ئاشکرای دەکات رێکارەکانی پشکنینی روفاتی ١٧١ ئەنفالکراو لە بەغدا هێشتا تەواو نەبوە و ٣ ساڵە لە پزیشکی دادیی بەغدان، حکومەتی عێراق و نوێنەرانی کورد و وەزارەتی شەهیدان بە بەرپرس دەزانێت.
شوان محەمەد (شوان کەلاری)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: "١٧١ ڕوفاتی پیرۆزی شەھیدانی ئەنفال ئەوە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە طب عەدلی بەغدایە و ناگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان، ھۆکاری نەگەڕانەوەکەش پشکنینی تەواوی DNA بۆ ڕوفاتەکان و بۆ کەس و کاری ئەو ڕوفاتانە نەکراوە".
لەمڕوەشەوە پزیشکی دادیی بەغدا بە کەمتەرخەم دەزانێت و پێیوایە بە ئەرکی خۆی ھەڵنەساوە، هەروەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزارەتی شەھیدان و بەڕێوەبەرایەتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەھیدان بەهەمانشێوە بە کەمتەرخەم لەو روەوە دەزانێت.
ئاماژەش بە بونی "فرت و فێڵ و خۆدزینەوەی دەزگاو فەرمانگە فیدراڵیەکان بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان" دەکات کە بەوتەی خۆی ھەر کارێک پەیوەندی بە ھەرێم و بە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانەوە ھەبێت خۆیانی لێ دەدزنەوە یان دەیشێوێن و تێکیدەدەن و ئاڵۆزی دەکەن.
شوان کەلاری، داواش دەکات پرۆسەی پشکنینی DNA هەرچی زوە بۆ روفات و کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێت و بە مەراسیمی شایستە ئەو ١٧١ روفاتەی ئەنفال بۆ کوردستان بهێنرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان