دەنگ نێت
بڕیار بو ئه‌م هه‌فتەیە سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری له گه‌رمیان كارا بكرێت، به‌ڵام نه‌كراو و كه‌وته ساڵی تازه‌وه، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆی سه‌ری ساڵه‌وه بانكه‌كان وه‌سڵ ئهكشێننهوه له فه‌رمانگه‌كان بۆیه خستمانه ساڵی تازه‌وه.
سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی شۆفێری له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كارا كراوه و بڕیار بو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له گه‌رمیان كارا بكرێت، به‌ڵام كارا نه‌كرا. لەبارەی هۆکاری ئەمەشەوە، سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: به‌هۆی سه‌ری ساڵی تازه‌وه بانكه‌كان تەسفیەی حساباتی خۆیان ده‌كه‌ن و وه‌سڵه‌كان ده‌كشێننه‌وه له فه‌رمانگه‌كان.
وتیشی: نه‌ئه‌كرا ئه‌م هه‌فته‌یه 2 رۆژ ئیش بهسیستهمهكه بكه‌ین و دواتر رایبگرین، بۆیه بڕیارماندا له سه‌ری ساڵی تازه‌وه سیسته‌مه‌كه له گه‌رمیان كارا بكه‌ین.
سیستەمی بەئەلیکترۆنی کردنی مۆڵەتی شۆفێری سیستەمێکی نوێیە کە پشت بەپلەبەندی دەبەستێت، تێچوی کاراکردنیشی نزیکەی ٦٥ هەزار دینار دەبێت، سیستەمه‌كه گه‌ر له ئێستادا له گه‌رمیان بخرێتەکار، ده‌توانرێت رۆژانه ٦۰ بۆ ۷۰ مۆڵەت ده‌ربكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان