ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بڕیارێكى ده‌ركرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى ده‌رزى تێكه‌ڵه له نێو ده‌رمانخانه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌كارده‌هێنرێت، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ڵێت: هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌كارى بهێنێت روبه‌روى یاسا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گشتاندنێكى كرد به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و ده‌رزییه و له هاوینیشدا سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به نوسراوێكى دیكه جه‌ختى له قهدهغهبونى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه كرده‌وه.
به‌ڵام به‌پێى وتى چه‌ند هاوڵاتیه‌ك كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، تاوه‌كو ئێستا له به‌شێك له ده‌رمانخانه‌كانى قه‌زاى كه‌لار ده‌رزى تێكه‌ڵه به‌كارده‌هێنرێت.
هاوڵاتیه‌ك كه داواى كرد ئاماژه به ناوى بكرێت، باسی له‌وه‌كرد: له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌رزییه‌كه به‌كاردێت به‌بێ هیچ دودڵییه‌ك.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى داد و ته‌ندروستى ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه كه نابێت ده‌رزى تێكه‌ڵه بۆ هاوڵاتیان به‌كاربهێنرێت، بۆ ئه‌و به‌مه‌به‌سته‌ش به نوسراوى فه‌رمى لیژنه‌ى ده‌رمانخانه‌كانى قایمقامیه‌تمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ چاودێرى كردنیان.
وتیشى: هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك ئه‌و ده‌رزیه به‌كاربهێنرێت روبه‌رى یاسا ده‌كرێته‌وه و ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ده‌رزی تێكه‌ڵه، به‌و ده‌رزییه ده‌وترێت كه له یه‌ك سه‌رنج "شرینقه"دا، هه‌ردو ئه‌مپوڵی ده‌رمانه‌كانى (ڤۆڵتارین) و (دیكادرۆن) تێكه‌ڵ ده‌كرێت و له نه‌خۆش ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى هه‌وكردن و كرژبونى ماسولكه و ...هتد.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان