ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى گه‌ره‌كى شاكه‌لى ناحیه‌ى رزگارى گردبونه‌وه و نارهِزایهتیان ئه‌نجامدا به‌هۆى ته‌واونه‌كردنى شه‌قامى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه ده‌ڵێت: چاره‌سه‌رێكمان خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى شاكه‌لى ناحیه‌ى رزگارى له كه‌لار گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا به‌هۆى ته‌واونه‌كردنى شه‌قامى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كه له ساڵى 2013ـه‌وه بڕیارى لێدراوه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێت ئه‌و رێگه‌یه چیتر به‌كه‌ڵكى هاتوچۆكردن نایه‌ت.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى ته‌واوكارییه له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى شاكه‌ل و ژاڵه و نه‌ورۆز، هاوكات كۆنكریتى گه‌ڕه‌كى شاكه‌ل و حهمرینیشه له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڕۆى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
وتیشى: له ساڵى 2014ـه‌وه ئه‌و پرۆژانه راگیراون به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، به نوسراوى فه‌رمیش چه‌ند جارێك داوامان كردوه بودجه‌كه‌ى بخرێته سه‌ر شاره‌وانى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى كه‌رتى "جزئی" بۆ ئه‌و به‌شه‌ى بكرێت كه ته‌واوكراوه و شاره‌وانى خۆى ئه‌و پرۆژانه بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچى بۆ نه‌كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌دات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان