ده‌نگ نێت
كاسبكارانى ناوچه‌ى "گه‌نم فرۆشه‌كانى" ناو بازاڕى كه‌لار له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌نێردرێت به‌مه‌به‌ستى چۆڵكردنی دوكانه‌كانیان، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه و شوێنه‌كه‌یان ده‌كرێته پارك.
به‌گوێره‌ى كۆپی بانگه‌وازێك كه ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه و شاره‌وانى بۆ دوكاندارێكی ناردوه، دوكانداره‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى چۆڵكردنى دوكانه‌كه‌ى له ماوه‌ى سێ رۆژدا.
لایخۆشیه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، ئه‌كره‌م ساڵح، به رادیۆی ده‌نگى وت: به‌پێى فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌بێت ئه‌و دوكانانه كه ژماره‌یان 262 دوكانه، چۆڵ بكرێن، كاسبكارهكانیش به‌پێى بڕیارى 64 و به‌شێوه‌ى موساته‌حه، له ناوچه‌ى پیشه‌سازى كه‌لار قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه به‌پێدانى دوكان پێیان.
وتیشى: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌وێن گرێبه‌ستیان نیه و بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ دوكانه‌كانیان پێدراوه، كه‌چى زیاتر له 20 ساڵه تێیدان.
باسى له‌وه‌شكرد: هه‌رجاره و 10 كه‌سیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى چۆڵكردن، دواى چۆڵكردنى ته‌واوه‌تیش دوكانه‌كان تێكده‌درێن و شوێنه‌كه‌یان ده‌كرێته پارك.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان