دەنگ نێت
پاش نزیکەی هەفتەیەک، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە گەرمیان بایکۆتیان شکاند، بەشێکی هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ فشاری بەرێوبەری قوتابخانەکان کە هۆشداریان پێداون لە پڕکردنەوەی جێگاکانیان.
مامۆستایەکی وانەبێژ لەگەرمیان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: بێگومان فشارمان لێدەکرێت، خودی بەرێوبەرەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی مامۆستایەکی دیکەمان لە شوێنەکەت داناوە، ئەمەش ناچاری کردم بگەڕیمەوە بۆ دەوامکرد.
رادیۆی دەنگ تۆمارێکی دەنگی بەڕێوبەری ناوەندێکی خوێندنی بەدەستگەشتوە کە هۆشداری بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەگەرنا و پێویستی پێیان نابێت.
لایخۆشیەوە ئەو بەڕێوبەرە کە ناوی لای دەنگ پارێزراوە، نەیشاردەوە ئەو تۆمارە دەنگیە هی ناوبراوە، بەڵام بەوتەی خۆی مەبەستی هەڕەشەلێکردن نەبوە.
هاوکات نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای کەلار، مەجید محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەوەکردوە: فشارلەسەر سەرجەم مامۆستایان هەبوە، بەڵام بەشیکی مامۆستاکان خۆشیان کەمتەرخەم بون.
باسی لەوەشکرد؛ لە ئەمڕۆوە ئەوان بایکۆتیان شکاندوە، ئەگەرچی هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە و حکومەت بۆ ئەوان جێی دڵخۆشی نیە، چونکە ناڕازین لەوەی بەچەند قۆناغێک بکرێنە گرێبەست، بەڵكو داوادەکەن هەمو وانەبێژان پێکەوە بکرێنە گرێبەست.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە گەرمیان زیاتر لە ١٣٠٠ مامۆستایە، ئەو بڕە پارەشی پێیاندەدرێت بەپێی بڕوانامەکانیانە، کە دبلۆم ٣٥٠ هەزار دینار و بەکالۆریۆس ٤٠٠ هەزار دینار وەکو موچەی بڕاوە 'مقطوعة' بۆیان دیاریکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان