دەنگ نێت
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت: هەمو بڕگەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە لەکۆتایی دایە و له ناوەڕاستی مانگى ۱۲ بهڕوى شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئەحمەد عومەر، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تونێلى ده‌ربه‌ندیخان سەروی سەدا ۹۰ـی كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌واو بوه، ئەگەر هیچ گرفتێک رونەدات و کەشوهەوا رێگەمان پێبدات بەرنامەمان داناوە لەناوەڕاستی ئەم مانگە بکرێتەوە.
وتیشی: بەشێکی زۆری بڕگەکان کۆتای‌یان هاتوە و بەشێکیشیان لەقۆناغی کۆتایی دان، تەنها قیری ماوە ئەویش بەدو رۆژ تەواو دەکەین.
تۆنێلى ده‌ربه‌ندیخان نزیکەی دو مانگە داخراوە بەوهۆیەی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوهدانكردنهوهوە كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێیدا ده‌کرێت و گوژمه‌ى نۆژهنكردنهوهکە ١٨٠ ملیۆن دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان