دهنگ نێت
مامۆستایانی وانەبێژ جەخت لە بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان دەکەنەوە و دەڵێن: وەڵام نەدرێینەوە حکومەت بەرپرسیار دەبێت.
کەمتر لەدوهەفتەی ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی دەوامیان راگەیاندوە.
مهجید محهمهد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەگەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەوەی زیاتر هۆکاری ناڕەزایەتی ئێمەیە بەڕێژەیی دانانمانە بە گرێبەست کەوادەکات رێژەیەکی کەم ساڵانه بە بکرێنە گرێبەست نەک هەمومان کە ئەمەش پێچەوانەی داواکاری ئێمەیە.
دەشڵێت: بڕیاری ئێمە لەگەڵ نوێنەرانی دیکە بایکۆتکردنی دوامە تەنانەت بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانیش، چونکە ئەوە لەئەستۆی حکومەتە کە چەندە بۆ ئەو بابەتە خەمخۆرن و ئەوان بەرپرسیار دەبن.
ئەمەش پاش ئەوە دێت لە ناوهڕاستی هەفتەی رابردوەوه لەگەرمیان مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی دەوامیان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان