دەنگ نێت
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتو سێ گه‌نجى دیكه له‌سه‌ر كه‌یسی توندوتیژییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئابی 2020 له كه‌لار، دادگایی بكرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، رۆژى یەکشەمهى هه‌فته‌ى داهاتو، واده‌ى دادگاییكردنى 3 گه‌نجی دیكه‌یه له دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ گه‌رمیان، به‌تۆمه‌تى به‌شدارییكردن له توندوتیژییه‌كانى خۆپیشاندانى ئابی 2020.
ئه‌و گه‌نجانه ناویان (هه‌ردى ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د مه‌حمود ره‌حیم)ـه و به‌ماده‌ى (342) له یاسای سزادانى عێراقی تۆمه‌تبار كراون كه تایبه‌ته به سوتاندنێك كه زیانى گیانى و مادى لێبكه‌وێته‌وه.
نەشاد عومەر، پارێزەری تۆمەتبارەکان، جەختی لە زانیارییەکان کردوە و ئاماژەی بەوەدا هەفتەی داهاتو دادگاییەکەیان بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر بخاتەڕو.
له 22ـى ئابی 2020، خۆپیشاندانێك دژ به ده‌سه‌ڵات له كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، سه‌ره‌تا لهناوبازاڕى شاره‌كه‌دا بو، دواتر ئاراسته‌كه‌ى گۆڕا بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و توندوتیژی لێكهوتهوه و ئۆتۆمبیل و به‌شێك له بیناى قایمقامه‌ت سوتێنران.
مانگى رابردوش دادگاى نه‌وجه‌وانانى گه‌رمیان، سزاى چوار ساڵ زیندانى به‌سه‌ر 2 هه‌رزه‌كاردا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تى به‌شدارییكردن له‌و خۆپیشاندانه و ده‌ستهه‌بون له توندوتیژی دا، كه حوكمه‌كه‌ى دادگا ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆری به‌دواى خۆیدا هێنا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان