دەنگ نێت
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان داوا دەکات کارکردنی کارگەی قیری گەرمیان لە کەلار دابخرێت، چونکە مۆڵەتی ژینگەیی نییە و دوکەڵی زۆری هەیە.
دوای ئەوەی رادیۆی دەنگ ڤیدیۆی هاوڵاتییەکی گوندی بەرلوتی لە کەلار لە پەیجەکەیدا لە فەیسبوک بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە پیشاندراوە کارگەیەکی قیر کە لە گوندەکەدایە دوکەڵێکی زۆر دەکات، هەر ئەوکات بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان رایگەیاند کە بەدواداچون دەکەن.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەمە بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی بەدواداچونمان بۆ کرد دەرکەوت کارگەکە مۆڵەتی ژینگەی نیە، بەڵکو مۆڵەتی کۆنی ژینگەی سلێمانی هەیە، لەئێستادا مۆڵەتەکەی ئەوێی بەسەرچوە و پێویست بو سەردانی گەرمیان بکات و تازەی بکاتەوە، بەڵام نەهاتوە.
وتیشی: کێشەمان لەگەڵ ئەم کارگەیە ئەوەیە ناوە ناوە ئیش دەکات و بەردەوام نییە.
باسی لەوەشکرد: نوسراومان کردە بۆ قائیمقامیەت داوامان لێکردون کارەکانیان رابگرن تاوەکو رەزامەندی وەردەگرێت.
لە ناوەڕۆکی ئەو نوسراوەش کە ژینگەی گەرمیان ئاراستەی قایمقامیەتی کەلاری کردوە، باس لەوە کراوە سەرباری نەبونی مۆڵەتی ژینگە، کارگەکە دوکەڵێکی زۆریش دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان