
ده‌نگ نێت
بەپێى ئەو ئامارانەی دەست یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان کەوتوە، ژمارەی ئه‌و موچەخۆرانهى لە هەرسێ بانکەکەداموچه وه‌رده‌گرن لەسنوری گەرمیان، زیاترە لە ٢٠ ھەزار ھاوڵاتیە.
بەپێی دواین راپۆرتی یەکەكه، ئەو موچە خۆرانەی کە لە بانکەکانی ناوچەکە موچە وەردەگرن خۆی لە ٢٠ ھەزار و ٥٠٠ کەس دەبینێتەوە.
لە بانکی گەرمیان (كه‌لار) ١٢ هەزار کەس موچە وەردەگرن کە تێکڕا پیکدێن لە: فەرمانبەرانی سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومییه‌كانى سنوره‌كه، پێشمه‌رگه‌كانى لیواکانی سنوره‌كه، خانەنشینانی مەدەنی، خانەنشینانی سه‌ربازیی و كه‌سوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
ھاوکات بانکی شێروانە له كه‌لار، نزیکەی ٣٥٠٠ کەس موچە وەردەگرن له: خاوەنپێداویستی تایبەت، خانەنشینانی شۆڕشی ئەیلول لە کەلار و خانەقین، خانەنشینی سه‌ربازی یەکەی ٧٠، خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی، موچه‌ى ده‌زگاى خێرخوازی بارزانی کەشەش مانگ جارێک دابەشدەکرێت، لەگەڵ پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکانى یه‌كێتى و پارتى.
لەبانکی کفریش نزیکەی 5 هه‌زار موچەخۆر هەیە، کە پێكدێن لە: فەرمانبەرانی سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومییه‌كانى سنوره‌كه، پێشمه‌رگه‌ى لیواکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، کەمئەندامی سەنگەر و كه‌سوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان