ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: گرفتى پێداویستى پزیشكى و تاقیگه‌ى له نێو نه‌خۆخشانه‌كه قوڵتر بوه‌ته‌وه به جۆرێك له ئێستا 5 پشكنین له تاقیگهكهماندا راگیراوه.
سامان سه‌رتیپ، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ئێستادا پێداویستى تاقیگه‌ییمان گرفتى هه‌یه به‌جۆرێك 5 پشكنین وه‌ستاوه و ئه‌نجامنادرێت له چاو 2 مانگى پێشتر.
وتیشى: پێداویستى پزیشكى زۆر گرفتمان هه‌یه، ئه‌گه‌رچى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان پێى راگه‌یاندین 50 ملیۆن زیاتر كراوه بۆ كڕینى پێداویستى رۆژانه، چاوه‌ڕوانین پاره‌مان بۆ ته‌رخان بكرێت و بیكڕین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا گرفتى ده‌رمان تاڕاده‌یه‌ك باشتره، به‌ڵام ئه‌وه‌شى هه‌یه له كۆگا ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه، ئه‌گه‌رنا له مانگى 1ـى ساڵى داهاتوه‌وه قه‌یرانى ده‌رمان ده‌ستپێده‌كات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزرێته‌وه.
به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕی نه‌سریه و دانراوى مانگانه‌یانه‌وه، ته‌ندروستى گه‌رمیان ماوه‌ى 2 مانگه روبه‌ڕوى كێشه‌ى جیاواز بوه‌ته‌وه، چ له دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان، چ له كڕینی كه‌ره‌سته و ده‌رمانی پزیشكی و تاقیگه‌یی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان