ده‌نگ نێت
لهسهرتهك بازگه‌یه‌كى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان لابراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى بازگه‌كه كاتی بوه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و بازگه‌یه بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵه كێویه‌كانى ئه‌و سنوره دانرابو، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر زیادبونى راوكردنى ئاژه‌ڵى كێوى زیاد ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، له ته‌نگى سه‌رته‌ك له گه‌رمیان، بازگه‌یه‌كى پۆلیسى دارستان و ژینگه كه ژماره‌یان 4 پۆلیس بوه لابراوه، ئه‌و بازگه‌یه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاژه‌ڵه كێویه‌كانى سنوره‌كه بوه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به، شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، ناوبراو ئاماده‌نه‌بو لێدوان بدات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، هۆكارى لادانى بازگه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاته‌كه‌یان ته‌واو بوه و ته‌نها بازگه‌یه‌كى كاتى بوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاتى كه‌ڵه هه‌رز بوه، له ئێستادا ئه‌و پۆلیسانه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر زیادبونى راوكردنى ئاژه‌ڵى كێوى زیاد ده‌كات.
* وێنه‌كه هی بازگه‌كه نیه و له په‌یجی پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان وه‌رگیراوه
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان