ده‌نگ نێت
دواى 7 ساڵ هێشتا 200 مه‌ترى ماوه‌ى جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار ته‌واونه‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتو قه‌ره‌بوى ئه‌و 11 ماڵه بكرێته‌وه كه كه‌وتبونه سه‌ر رێڕه‌وى جاده‌كه و دواتر ته‌واوكردنى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌شى سێیه‌مى جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار كه له فولكه‌ى شاره‌دێی گرده‌گۆزینه‌وه ده‌رده‌چێت، ماوه‌ى زیاتر له 7 ساڵه ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی ته‌نها 200 مه‌تری ماوه، ئه‌وه‌ش به‌وهۆیه‌ى 11 ماڵ ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌ى بۆ جاده‌كه كێشراوه و ماڵه‌كانیش داواى قه‌ره‌بویان كردوه له‌به‌رامبه‌ر چۆڵكردنیان.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، ره‌زامه‌ندى قه‌ره‌بوى ئه‌و ماڵانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ره‌نگه هه‌فته‌ى داهاتو قهرهبوهكه بكرێنه‌وه و پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت.
ئه‌كره‌م ساڵح، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌ر ماڵێك له‌و 11 ماڵه، به زه‌ویه‌كى 200 مه‌ترى قه‌ره‌بو كراوه‌ته‌وه و هه‌مو رێكاره‌كانى پێدانى ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ش ته‌واو بوه و ره‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه ئه‌و ماڵانه چۆڵ بكرێن و بڕوخێنرێن و ده‌ست به ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه بكرێت.
ساڵی رابردو و به‌دیارییكراوی له رێكه‌وتى (2021/02/04)، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له لێدوانى بۆ رادیۆی ده‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو كه كێشه‌كه هه‌فته‌ى داهاتو چاره‌سه‌ر ده‌بێت و پرۆژه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام دواى زیاتر له ساڵێك، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بو و پرۆژه‌كه‌ش دهستیپێنهكردوهتهوه.
ته‌واوكردنى ئه‌و به‌شه‌ى جاده‌ى حه‌ولی، سودێكى زۆری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاری هاتوچۆی ناوشارى كه‌لار، به‌وپێیه‌ى جاده‌كه ده‌بێته رێڕه‌وى هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان