
ده‌نگ نێت
هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن کە پارەی نێو هەژمارە تایبەتیەکانیان پێ نادرێتەوە له بانكى گه‌رمیان كه دایان ناوه‌و، له به‌رامبه‌ریشدا بانکی گەرمیانیش دەڵێت: بۆ ئێستا ئەو كێشەیەمان نیە.
نیاز حیلمی، کە فەرمانبەرە لە قەزای کەلار، له راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان دا ده‌ڵێت: زیاتر لە ١٠ ساڵە هەژماری بانکیم هەیە کە تایبەتە و بڕە پارەیەکم لە بانکی گەرمیان داناوە، سەرەتا هیچ گرفتێک نەبو، بەڵام لەم ماوەیە توشی گرفت بوین، کەمترین بڕە پارە کە دەمەوێت وەریبگرم پێمان نادرێتەوە، لە کاتیکدا مافی خۆمە و پێویستمە.
هاوكات، دەرون ئەحمەد، كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلییه له كه‌لار، ده‌ڵێت: گرفتەکە بۆ من جۆرێکی تر بو، کاتێک دەچم ئەو پارەیه‌ی کە دامناوە وەریبگرمەوە، ناتوانم بەپێی پێویستیم پارە ببەم، بەڵکو بانک پارەکە بە رێژەیەک و بەچەند جارێک پێمان دەداتەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئومێد جیهاد، له‌باره‌ى ئه‌م كێشانه‌وه دەڵێت: ئێستا کێشەی لەو جۆرەمان نیە، من تاوەکو یەک ملیار دیناریش دەدەمەوە بە هەر هاوڵاتیەک کە هەژماری بانکی تایبەتی هەیه.
به‌ڕێوبه‌رى بانكی گه‌رمیانیش ئاریا ئه‌نوه‌ر، جه‌خت له قسه‌كه‌ى جێگره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: هاوڵاتی هەبوە ٥٠٠ ملیۆن دینارى هەبوە، پاش هەفتەیەک توانیومانە پارەکەی پێبدەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان