ده‌نگ نێت
كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له نێو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كانى گه‌رمیان به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌و 3 ملیار دیناره‌ى كه له بانكدا هه‌یه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوه، كێشه‌كه وه‌ك خۆیه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها 50 ملیۆن دینار زیادكراوه بۆ كاروبارى رۆژانه‌ى بهڕێوبهریهتیمان.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئیستا كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه 3 ملیار دیناره له بانكدا هیچ خه‌رج نه‌كراوه.
وتیشى: ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌م 2 مانگى كۆتاییه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بۆ كاروبارى رۆژانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان بهكاردههێنرێـ له 100 ملیۆن دیناره‌وه كراوه به 150 ملیۆن دینار، كه ئه‌مه‌ش ده‌بوایه له مانگى ته‌موزه‌وه به‌مشێوه‌یه بوایه و ئێستا سودێكى ئه‌وتۆى نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه له كاتى خۆیدا به به‌رده‌وامى نوسراومان كردوه و سه‌روى خۆمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له بونى ئه‌م كێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێمان راگه‌یه‌ندراوه داهات كه‌مه له‌م سنوره و به‌شى هه‌مو شتێك ناكات.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ى كه كردبویان به‌شێك له داهاتى مه‌رزى په‌روێزخان ته‌رخان بكرێت به‌مه‌به‌ستى كڕینى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان هێماى بۆئه‌وه‌كرد: به‌پێى ئه‌وه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه پێمانوایه ئه‌و پێشنیاره ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان