دەنگ نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك مه‌ڵبه‌ندى كێش (قەپان) له سنورى گه‌رمیان هه‌ن كه مۆڵه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان نیه، ئه‌و داهاتهشى كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌چێت بۆ شه‌خس وه‌ك له حكومه‌ت.
كه‌ریم عه‌لى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندى كێشمان هه‌یه له سنورى قه‌زاى کەلار و قەزای كفرى و ناحیەی قۆرەتو (ساڵح ئاغا) کە مۆڵه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مه‌ڵبه‌نده‌كانى كێشیان نیه، ئه‌مه له كاتێكدایە یاساى ژماره 3ـی ساڵى 2012ـی وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، کاری ئەو مەڵبەندانەی رێكخستوه.
وتیشى: ئه‌و داهاتهشى كه له‌م مهڵبهندانهوه ده‌ست ده‌كه‌وێت ده‌چێته گیرفانى شه‌خس و كۆمپانیاوه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خانوبهرى میرى هه‌یه، كه ده‌كرێت ئه‌و داهاته‌یان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌ت و له چاككردنى رێگاوباندا خه‌رج بكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییەوە سه‌ردانى لایه‌نە پهیوهندیدارهكانم كردوه و لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مه‌ڵبه‌نده‌كانى كێشه‌وه له سلێمانیه‌وه هاتوه‌نه‌ته گه‌رمیان و به 2 نوسراویش ئیداره‌ى گه‌رمیانیمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه، هاوكات له رێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خانوبهرى میریشهوه نوسراو ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كراوه كارى ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه رابگیرێت تاوه‌كو مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
جه‌ختى لهوهشكردەوە: لەو مەڵبەندانە بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر بڕى 5 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و پارەکەش بۆ حکومەت نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان