دەنگ نێت
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی ساڵێکە بە بەتاڵیی ماوەتەوە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییش دەڵێت: هێشتا کاندیدی پۆستەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی، پێشتر لەلایەن سروە محەمەد بەڕێوەدەبرا، بەڵام دوای ئەوەی ناوبراو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوتو بو و وەکو پارلەمانتار دەستبەکار بو، ئەو پۆستە هەتا ئێستا بە بەتاڵیی ماوەتەوە.
لەبارەی دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، وتەبێژی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانی کە پۆستەکە بەرکەوتەی ئەو حزبەیە، باسی لەوە کرد: هێشتا هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکراوە.
ئەکرەم ساڵح، بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوەدا: ژمارەیەک بەڕێوبەر و کادیری یەکێتی داواکاری و سیڤی خۆیان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
بەو پێیەی پۆستەکە پێشتر بە ژنێک دراوە، رایەک هەیە کە هەر ژنێک لەو پۆستەدا دابنرێتەوە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی باسی لەوەکرد لەناو ئەو کادیرانەی داواکارییان پێشکەشکردوە، ژنیش هەن، بەڵام جەختیکردەوە تائێستا بڕیار لە یەکلاکردنەوەی هیچ کام لەوانە نەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان