
دەنگ نێت
پاش راگرتنی دەوامی خوێندن لە زانکۆی گەرمیان، خۆپیشاندان بۆ رۆژی چوارەم لەسەریەک لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار درێژەی هەبو، راگری کۆلێجیەکەش دەڵێت: بڕیاری راگرتنی دەوام نەدراوە.
بەهۆی درێژەدانی فێرخوازان بەناڕەزایەتیەکانیان، زانکۆکانی: سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین، دوامی فەرمییان بۆ ماوەی ٣ رۆژ راگرتوە، ئەمڕۆش بۆ رۆژی چوارەم لەسەریەک فێرخوازانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و نەگەڕانەوە بۆ خوێندن.
د.چیا حەسەن، راگری کۆلێجی تەکنیکی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ بڕیارێکمان پێنەگەیشتوە لەبارەی راگرتنی دەوامەوە.
وتیشی: ئێمە پابەندین بە بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆوە و تاوەکو ئێستاش ئەنجومەنەکە بڕیاری راگرتنی دەوامی نەداوە.
خۆپێشاندانی فێرخوازی زانکۆکان لە دو داواکاری سەرەکی پێکدێت: بەیاسایی کردنی دەرماڵە کانیان کە بڕەکەی مانگانە بۆ هەر فێرخوازێکی ناوشار ٤٠ هەزار دینارە و بۆ فێرخوازی دەرەوەی شاریش ٦٠ هەزار دینارە، لەگەڵ کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵێڵ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان