دەنگ نێت
کێشەی خەرجنەکردنی موچەی کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا کە تایبەتە بەچاودێری وردو نەخۆشیە گوازراوەکان لە گەرمیان بەردەوامە و ژمارەیەک لە کارمەندەکانیشی دەست لەکاردەکشێنەوە.
ژمارەیەک لە کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، لە بەشە تەندروستیەکان و ژینگەپارێزان، دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بەوتەی خۆشیان بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان و نەبونی دڵنیاییە لەپێدانی موچەکانیان.
ئالان فەرهاد، لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە لەو نەخۆشخانەیە وەکو ژینگەپارێز دەستی بەکارکردن کردوە، دوێنێ لەگەڵ ٦ ژینگەپارێزی هاوڕێی، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، ئەمەش بەهۆی پێنەدانی موچەی ٥ مانگیان.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، بە کارمەندەکان راگەیەنراوە کە بێئومێدن لە پێدانی موچەکانیان، هەربۆیە ژمارەیەک کارمەندانی تەندروستیش بەهەمانشێوە دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردوە.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم
پرسە پەیوەندی بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیانەوە کرد، بەڵام بێوەڵام بون.
کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا، ژمارەیان نزیکەی ١٤٠ کارمەندە و لە سەروبەندی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بە گرێبەست دامەزران لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتی یەکێتی، بەڵام پێنج مانگە موچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، سەرباری کەمکردنەوەی بڕی گشتی موچەکانیان لە سەروی ٥٠ ملیۆنی مانگانەوە بۆ ٣٥ ملیۆن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان