دەنگ نێت
دوای نزیکەی سێ مانگ لە راگەیاندنی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری بۆ شێوەی ئەلیکترۆنی، دوێنێ سیستەمەکە لە پارێزگای سلێمانیش کارا کرا، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: لە ماوەیەکی نزیکدا لە گەرمیانیش کارا دەکرێت.
سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی شۆفێری نزیکەی ٣ مانگە لە هەولێر و دهۆک کارا کراوە، ئەمڕۆ سیستمەکە لە سلێمانیش کارا کرا .
لەبارەی کاراکردنی سیستەمەکە لە گەرمیان، سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کارمەندەکانمان خولی پێویستیان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی مۆڵەتی شۆفێری بینیوە، بەڵام هێشتا کارا نەکراوە.
وتەبێژەکەی هاتوچۆی گەرمیان، لەبارەی کاتی کاراکردنی سیستەمەکەوە ئاماژەی بەوەدا: "لەماوەیەکی نزیکدا دەکرێت"، بەڵام وەکخۆی وتی؛ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنی.
سیستەمی بەئەلیکترۆنی کردنی مۆڵەتی شۆفێری سیستەمێکی نوێیە کە پشت بەپلەبەندی دەبەستێت، تێچوی کاراکردنیشی نزیکەی ٦٥ هەزار دینار دەبێت.
لە سنوری گەرمیان بەپێی ئاماری هاتوچۆی سنورەکە، مانگانە ١٥٠ مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان