دەنگ نێت
بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار ژنێک گیانی لەدەستدا، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: پێدەچێت جەڵتە لێی دابێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەیانی ئەمڕۆ دوشەمە، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کە دوگیان بوە، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیبی کردوە بۆ بەشی راوێژکاریی 'أستشاري'، دواتر پشکنین و سۆناری بۆ کراوە و لەناو باخچەی نەخۆشخانەکە لە چاوەڕوانی دەرەنجامی پشکنین و سۆنارەکەی دانیشتوە، دوای ئەوەی هەستاوە، کەوتوە بە زەوی دا.
بە وتەی سەرچاوەکە، حاڵەتەکە کتوپڕ بوە و پێدەچێت جەڵتەی دڵ بوبێت، هەربۆیە تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەری کەلار و لەوێشەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی نێردراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان