
دەنگ نێت
لەناحیەی رزگاری کەلار، کەسێک بەتۆمەتی بردنی ١٨ دەفتەر دۆلار بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە، دەستگیر کرا.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، تایبەت بە رادیۆی دەنگی وت: کەسێک سکاڵای لەسەر کەسێکی تر تۆمار کردوە و تۆمەتباری کردوە بەوەی نزیکەی ١٨٠ هەزار (۱٨ دەفتەر) دۆلاری لێبردوە بەناوی کاسبی پێوەکردنی بە دراوی ئەلیکترۆنی و نەیداوەتەوە.
وتیشی: بەهەمان هۆکار، دو کەسی تریش سکاڵایان لەسەر هەمان تۆمەتبار تۆمار تۆمارکردوە، بەڵام ئاماژەی بەو بڕە پارەیە نەکرد کە دوکەسەکە دەڵێن داویانە بەو کەسە بۆ ئەوەی کاسبی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنی پێوەبکات.
وتی: سکاڵالێکراوەکە دەڵێت ‘ئیفلاس’ـم کردوە، ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان