دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى نرخى مریشك له گه‌رمیان بهرزیوتهوه بۆ زیاتر له 4 هه‌زار دینار، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى و بازرگانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى كه‌مبونه‌وه‌ى مریشكه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
چەند هاوڵاتییەک بە رادیۆی دەنگیان وت: نرخى مریشك به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینیوه به جۆرێك، نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك گه‌شتوه‌ته 4 هه‌زار و 500 دینار.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێکی زۆری مریشکی سنورەکە دەچێت بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق، ئەمەش نرخەکەی بەرز کردوەتەوە.
له به‌رامبه‌ردا، حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان، له‌لێدوانی دا بۆ رادیۆى ده‌نگ، هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى مریشكی گرێدایەوە بە كه‌مبونه‌وه‌ى مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
لەبارەی ئەوەی هۆکاری کەمبونەوەی مریشک ئەوەیە کە مریشکی سنورەکە بۆ ناوچەکانی تری عێراق دەبرێت و ئەمەش بوەتەهۆی بەرزبونەوەی نرخەکەی، حیکمەت ئەحمەد وتی: پێشتر له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار و نوێنه‌رى كێڵگه پهلهوهریهكاندا كۆنوسێكمان كردوه، كه مریشك له سه‌روى 1 كیلۆ و 900 گرامەوه رێگه نادرێت بڕوات بۆ ناوچه‌كانى خواروى عێراق، به‌ڵام له خوار ئه‌و كێشه‌وه رێگه ده‌درێت و گرفتێك نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی خۆمانەوە له‌سه‌ر مریشكى 1 كیلۆ و 900 گرامی، رێگه‌مان داوه بڕوات بۆ خواروى عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان