دەنگ نێت
دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: دوای ساڵێک لە کارکردن و ١٢٦ مۆر و ئیمزای رەزامەندی لایەنە فەرمییەکان و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، شارەوانی کاری دروستکردنی خانوەکەی پێ راگرتوە.
دیاری محەمەد، لە پۆستێک دا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک، ژمارەیەکی زۆر نوسراو و عەرزوحاڵی مامەڵەی دروستکردنی خانوەکەی داناوە کە بە وتەی خۆی تێکڕا ١٢٦ مۆر و ئیمزایان پێوەیە.
ئەو بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی پارەوە بەدوای مامەڵەکانی خانوەکەی دایە کە لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی دروستی دەکات کە دوای ئەو ١٢٦ مۆر و ئیمزایە دەستیپێکردوە و پارەیەکی زۆریشی تێدا خەرج کردوە، کەچی ئێستا شارەوانی دەڵێت دەبێت کارەکە رابگریت.
بە سەرسوڕمانیشەوە وتی: "ئەو کەسەی کە خۆی مۆڵەتەکەی پێداوم، ئێستا هەر خۆی دەڵێت ناکرێت!".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان