
دەنگ نێت
دوای ئەوەی شەوی رابردو گەنجێک لە کەلار کوژرا، پۆلیس دەڵێت: شەش گومانلێکراو دەستگیر کراون، سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات بکەری سەرەکی تاوانەکە هێشتا دەستگیر نەکراوە.
شەوی رابردو نزیک بە قەڵای شێروانە، گەنجێک بەناوی: داود سلێمان حەیان، تەمەن (٣١ ساڵ)، لەناو ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەی لێکرا و پێکرا، لە رێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
لەبارەی روداوەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٦ گومانلێکراو لەسەر روداوەکە دەستگیر کراون.
عەلی جەمال، وتیشی: لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ناتوانین زانیاری زیاتر بخەینەڕو.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت؛ تائێستا ئەنجامدەری سەرەکی تاوانەکە واتا ئەوکەسەی تەقەکەی کردوە، دەستگیر نەکراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان سەرە داویان دەستکەوتوە لەوبارەیەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
زۆرترین بینراوەکان