دەنگ نێت
سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمان ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌سه‌ریان، به‌شه‌كانى كۆلێژه‌كانى ئێوارانى زانكۆكه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ ههڵدەپەسێنرێن.
د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له زانكۆى گه‌رمیان 4 كۆلێژى ئێوارانمان هه‌یه 2 دانه‌ى له قه‌زاى كه‌لاره و 2 دانه‌شى له قه‌زاى خانه‌قینه، ئه‌وانه‌ى قه‌زاى كه‌لار به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌سه‌ریان و هەروەها بەوهۆیەشی کە به‌شێكى زۆرى مامۆستایان له خوێندنى دكتۆران، بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ به‌و به‌شانه‌ى كه له‌و كۆلێژهدان هه‌ڵپه‌سێردراون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وانه‌شى كه خواستیان له‌سه‌ر به‌شه‌كانى كۆلیژه‌كان هه‌یه مه‌رجه‌كانیان تێدا نیه.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌وانه‌ى قه‌زاى خانه‌قین بهردەوامیان هه‌یه و خوێندكارانى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌توانن سودى لێببینن، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك له به‌شه‌كانى ئه‌وانیش خواست له‌سه‌رى زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان