دەنگ نێت
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له سنورى گه‌رمیان 9 كارگه‌ى جیاواز ده‌ستیان به كاركردوه و له قۆناغى ده‌ست بهكاربوندان، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و پرۆژانه په‌ره به لایه‌نى ئابورى ناوچه‌كه و به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌ده‌ن.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ساڵى 2015ـه‌وه پلانێكمان داڕشتوه كه له‌و رێگه ته‌قلیدیانه دوربكه‌وینه‌وه كه ته‌نها بنهتۆیهك به جوتیار بدات، بۆیه بیرمان له‌وه كرده‌وه كه وه‌به‌رهێن بهێنینه ناو كه‌رتى كشتوكاڵه‌وه و كاربكه‌ن، چونكه وه‌به‌رهێنه‌كان ته‌نها له بوارى بازرگانى و پرۆژه نیشتهجێبونهكاندا كارده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه زه‌وى ناوچه‌كه گرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان و عێراقه‌وه هاوسنوره، بۆیه له گه‌رمیانیش كه‌مترین وه‌به‌رهێن پرۆژه‌ى كشتوكاڵییان هه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كه‌م هه‌نگاومان كارگه‌ى زه‌یتى زه‌یتون بو كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك جوتیاره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و خاوه‌ن پرۆژه‌ن له ساڵى 2018ـه‌وه ده‌ستى به‌كار كردوه، هاوكات كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى دیكه‌مان هه‌یه كه قوتاغى باشیان بڕیوه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌كار ده‌بن یه‌كێك له‌وانه كارگه‌ى شیره‌مه‌نى مروارییه.
سه‌باره‌ت به په‌ره‌دان له لایه‌نى ئابورى ناوچه‌ى گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان وتیشى: كاریگه‌رییه‌كى زۆرى ئابورى له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵێت كه له ساڵانى داهاتوتر ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ده‌ستى كاریش ده‌ره‌خسێنێت بۆ هه‌زار ده‌رچوى به‌شى كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌رى و جوتیارانیش كه ئه‌ركى سه‌ر شانى حكومه‌تیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌و زهویانهشى كه ته‌رخان كراون بۆ ئه‌و پرۆژانه هیچیان كه‌متر نین له 100 دۆنم زه‌وى، ئه‌و پرۆژانه‌ش به‌رده‌وامى له په‌ره‌سه‌ندندا ده‌بن، چونكه فراونتر ده‌بن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان