دهنگ نێت
پاش ٢ رۆژ لە کوشتنی کچێک لە قەزای کفری، بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی قەزاکە دەڵێت: تۆمهتبار به ئهنجامدانى تاوانهكه كه باوکی كچهكهیه، هەڵهاتوە بۆ دەرەوەی ههرێم و چەند کەسێکی خێزانەکەی دەستگیر کراون.
عەقید: بورهان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی کفری، به رادیۆی دەنگی وت: تۆمەتباری سەرەکی كوشتنى كچهكهى كفری باوکیهتی، بەڵام دەستگیر نەکراوە، چونکە بەپێی زانیاریەکانی ئاسایش كه لە رێگەی کامێراوە دەستیان کەوتوە، کفری بەجێهێشتوە و لە سنوری کوردستان نەماوە.
وتیشی: دو برای کچەکە لەگەڵ دایکی باوکیدا واتە نەنکی دەستگیرکراون.
پێری (١٧ـی تشرینی یەکەم) کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی (ئیمان بەرزان) لە گەڕەکی (حی شرطة) لە قەزای کفری بەجلی قوتابخانەوە و لە ماڵی خۆیان لەلایەن باوکیەوە بە دو فیشەک کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
دایک و باوکی 'ئیمان' ماوەی چەند ساڵێکە لەیەک جیابونەتەوە، ئیمان و خوشک و براکانی لەگەڵ باوکیان دەژیان، بەپێی زانیارییەکان باوکیان لەگەڵیان خراپ بوە، تەنانەت جارێک ئیمان سکاڵای لە دژی باوکی لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی کفری تۆمارکردوە، بەڵام دوای ماوەیەک کشاندویەتیەوە، هەروەک دایکی ئیمانیش دو جار سکاڵای لەدژی باوکی ئیمان تۆمارکردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان