دەنگ نێت
ئەمڕۆ و لەئاکامی تەقینەوەیەکدا بە مەفرەزەیەکی هێزی کۆماندۆ لە ناحیەی زینانە لە گەرمیان، ئەفسەرێک شەهید بوە و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بون کە یەکێکیان فەرماندەی کۆماندۆیە، هێزەکانی کۆماندۆش ئاشکرای دەکات ٧ پێشمەرگەیان بریندار بون.
سەرچاوەیەکی سەربازیی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆ بە ئۆپراسیۆنێک لە گوندی قومپەڵکەوە رۆشتونەتە گوندی تاوێرکەوە لە سنوری ناحیەی زینانە/ نەوجول لە نزیک قەزای خورماتو، لەمیانی پشکنین و کێوماڵدا بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە.
رونیشیکردەوە؛ لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ئەفسەرێک شەهید بوە و سیانی تریش بریندار بون کە یەکێک لە بریندارەکان ئاکام عومەر فەرماندەی هێزی کۆماندۆیە.
لایخۆشیەوە هێزەکانی کۆماندۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کردوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ / ١٠ / ٢٠٢٢ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووەو ملازم زوھێر محەمەد شەھید بوە و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندۆی کوردستان بریندار بون.
هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستی بە رادیۆی دەنگی وت: لە روداوەکەدا تەرمی شەهیدێک بەناوی زوهێر محەمەد فایەق و سێ بریندار بەناوی (نەبیل، دیلان و ئاکۆ) گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بریندارەکان دوای چارەسەری سەرەتایی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلارەوە بە ئەمبوڵانس گوازراونەتەوە بۆ گۆڕەپانێکی وەرزشی لە گەڕەکی فەرمانبەران و لەوێوە بە هەلیکۆپتەر بۆ سلێمانی گوازراونەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان