دهنگ نێت
بزوتنهوهى گۆڕان بەڕێوبەرێکی نوێى بۆ پۆستێکی گەرمیان دیاری دەکات و بڕیاریشە لەچەند هەفتەی داهاتودا دەستبەکار بێت.
دوێنی ژیلوان عادل، بەڕێوبەری پێشوی ناحیەی شێخ تەویل له كهلار له پشكى گۆڕان، وەکو بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لە جێی دەرون عومەر كه ئهویش له پشكى گۆڕان بو، دەستبەکار بو.
فەیسەڵ حەسەن، باژێڕوانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ پۆستى بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل، دانا ئەحمەد لە جێگەی ژیلوان عادل دەستبەکار دەبێت.
دانا ئهحمهد، سكرتێری مهكۆی كهلاری بزوتنهوهى گۆڕانه و پارێزهره.
لەبارەی وادەی دەستبەکاربونیشیەوە، فهیسهڵ حهسهن وتى: لەئێستادا رێکارە ئیداریەکانی بەرەو تەواو بون دەچێت و لە چەند هەفتەی داهاتودا دەستبەکار دهبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان