دەنگ نێت
له‌و 1500 یه‌كه نیشتهجێبونهى كرێنشینان كه به‌ر گه‌رمیان كه‌وتوه 900 یه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته كه‌لار و تاوه‌كو ئێستا زه‌وى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: شاره‌وانى كه‌لار به پاساوى نه‌بونى زه‌وى، بۆی دابین نه‌كردوین، شاره‌وانى كه‌لاریش باس له‌وه‌ده‌كات: له پلان فراوانكردنى كه‌لاردا زه‌وى بۆ ته‌رخان كراوه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "له‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشتهجێبونهى كرێنشیان كه دروست ده‌كرێت 1500 یه‌كه‌ى به‌ر گه‌رمیان كه‌وتوه، به‌پێى ئه‌و دابهشكاریهشى كه كردومانه 360 یه‌كه‌ى ده‌كه‌وێتە قه‌زاى كفرى و 240 یهكهشى ده‌كه‌وێتە ناحیه‌ى رزگارى و 900 یهكهشى قه‌زاى كه‌لار".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له قه‌زاى كفرى و ناحیەى رزگارى كێشه‌ى زه‌ویمان نیه و بۆى ته‌رخان كراوه و له قۆناغى كوژاندنه‌وه‌ى زهویهكهدان، به‌ڵام له قه‌زاى كه‌لار تاوه‌كو ئێستا زه‌وى ته‌رخان نه‌كراوه به پاساوى ئه‌وه‌ى كه زه‌وى له به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، ئهكرهى ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى وت: "بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه زه‌ویه‌كى گونجاو له به‌رده‌ستدا نیه له ئێستادا، به‌ڵام له پلانى فراوانكردنى قه‌زاكه‌دا زه‌وى بۆ دابین ده‌كرێت به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه دامان ناوه".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان