دەنگ نێت
ماوەی 7 مانگه كرێى هیڵه‌كانى گواستنه‌وه له سنورى گه‌رمیان به‌رزبوه‌ته‌وه به‌هۆى گرانبونى نرخى به‌نزینه‌وه، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت: سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌نزینى 690 دینارى ده‌درێت به پاس و ته‌كسى كه‌چى كرێ هه‌ر كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: گرفته‌كه هه‌ر به‌نزین نیه و هه‌مو پێداویستییه‌کانی ئۆتۆمبێل گران بوه.
ئه‌یاد محه‌مه‌د، چالاكوان له گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "كرێى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه به‌پێى ئه‌و رێژه به‌نزینه‌ى كه 690 دیناریه و به شۆفێرانى هێڵه‌كانى پاس و ته‌كسى ده‌درێت كه‌چى هه‌ر گرانه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قسەمان كردوه و كۆبونه‌وه‌ش كراوه كه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته بگیرێته‌به‌ر".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه‌س خۆى به خاوه‌نى كێشه‌كه نه‌كردوه له كاتێكدا له ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان كرێى ناوخۆ كهمکراوهتهوه ته‌نها گه‌رمیان نه‌بێت له كاتێكدا به‌نزینى 690 دیناریشیان پێده‌درێت.
کرێی هێڵە ناوخۆییەکان پێشتر 500 دینار بو ئێستا 750 دینارە.
له به‌رامبه‌ردا، ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "بۆ هیڵه‌كانى ده‌ره‌وه و ناوخۆش كێشه‌كه ته‌نها به‌نزین نیه، به‌ڵكو هه‌مو پێداویستیه‌كانى ئۆتۆمبێل گران بوه ئه‌مه‌یه هۆكارى به‌رزى نرخى كرێى گواستنه‌وه".
وتیشى: ئه‌و به‌نزینى 690 دینارییهى كه ده‌درێت به پاس و ته‌كسى كوالێتیه‌كه‌ى زۆر باش نیه به‌تایبه‌ت بۆ هیڵه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار كه له هه‌وراز سه‌ر ناكه‌وێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان