دەنگ نێت
رۆژنامهنوسێك رهخنه له گەشتوگوزارى گهرمیان دهگرێت و بەوەی پرۆژەیەکی بە نیوەیی جێهێشتوە، بەرێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵیت؛ بەڵێنمان وەرگرتوە بۆ تەواوکردنی، بەڵام پارەمان بۆ تەمویل نەکراوە.
ئهیاد محهمهد، رۆژنامهنوس و چالاكوان له گهرمیان له پۆستێكیدا له ئهكاونتى خۆى له تۆرى كۆمهڵایهتى فهیسبوك بڵاوى كردوهتهوه و تێیدا هاتوه: پڕۆژەی گەشتیاری دەروازەی شاری (کەلار ـ بەرلوت) کە نزیکەی ٥۰ ٪ کارەکانی تەواو بوه لهسهر روبهرى 6 دۆنم زهوى به گوژمهى 1 ملیار دینار چى لێ بهسهرهات..؟".
لەبەرامبەردا هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: راگیرانەکەی پەیوەستە بەقەیرانی دارایەوە کە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەمویل نەکراوە.
وتیشی: بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە پێویستمان بە ٦٠٠ ملیۆن دینارە، چەندینجار لە کۆبونەوەکاندا لەگەڵ وەزیری شارەوانی و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بەڵێنمان لێ وەرگرتون، بەڵام هیچ پارەیەک دابین نەکراوە و بەڵیندەریش بەبێ پارە کاری تێدا ناکات.
پرۆژهى گهشتیارى دهروازهى كهلار- بهرلوت له ساڵى 2019 دهستى به كاركردن كردوه و پێکهاتوه لە (گۆڕهپانی بۆنه و ئاههنگ، سهوزایی، تاڤگهی ئاو، كافتریا، چێشتخانه و شوێنی راوهستانی ئۆتۆمبیل).
لە بارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی یاخود مانەوەی بەو شێوە تەواونەکراوەی ئێستا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان وتی: هیچ کاتێک دیاری نەکراوە، تاوەکو پارە خەرج نەکرێت دیارنیە کەی دەست بەکار کردن تێیدا دەکریتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان