دەنگ نێت
هاوڕێیەکی هەردو رۆژنامەنوس (سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی) دەڵێت: ئەو دوانە لە رێگای سلێمانی- هەولێر لەلایەن دژە تیرۆرەوە تەقەیان لێکراوە، دەزگای بواریش دەڵێت: ئەو دو رۆژنامەنوسە لای دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەستبەسەرن.
فەرمان رەشاد، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: "زانیاری پشتڕاست کراوە.. سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی زۆر بەشێوەیەکی مافیاگەراییانە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بەسەرۆکی یەکێتی لەکاتی گەڕانەوە لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر هێرشیان کراوەتە سەر".
دەشڵێت: تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە پاشان دەستگیرکراون.
فەرمان رەشاد ئاماژە بە خراپی دۆخی ژیانی سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی دەکات و دەڵێت: "ژیانیان لەمەترسیە و پێویستە هەرچی زووە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ئاگادار بکرێنەوە".
لایخۆشیەوە 'دەزگای میدیایی بوار' ئەم بەیانییە بەیاننامەیەکی بڵاو کردوەتەوە و تیایدا دەڵێت: "هەردوو رۆژنامەنووسەكەی بوار لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممەوە لە شاری سلێمانی دیار نەماونو دوای سۆراغو بەدواداچوون دەركەوت، كە ئەو دوو رۆژنامەنووسە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركراون".
دەشڵێت: "تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووسەكانی بوار نەزانراوەو وەك دەزگای میدیایی بواریش، پاراستنی گیانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەمان دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی".
لە راگەیەنراوێکی پێشترا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 'دەزگای میدیایی بوار' بڵاویکردەوە: "پێشنیوەڕۆی یەك شەممە 9/10/2022، هەریەك لە سەرتیپ وەیسی قەشقەیی، سەرنووسەری دەزگای میدیای بوار و ابراهیم عەلی، بەڕێوەبەری نوسینی دەزگاكە بۆ كارێكی رۆژنامەوانی لە هەولێرەوە بەرەو سەنتەری شاری سلێمانی بەڕێكەوتوون، لەو ماوەیە تاوەكو نزیك كاتژمێر شەشی ئێوارە لە پەیوەندیدابووین لەگەڵیان و بڕیار بوو ئێوارە بگەڕێنەوە هەولێر، بەڵام بەداخەوە لەو كاتەوە ژمارە مۆبایلەكانیان داخرایە و هیچ وەڵامێكیان نییە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان