دەنگ نێت
تائێستا بەشی رەهای فەرمانگەکانی گەرمیان پابەند نەبون بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی رۆژانەیان بۆ کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ، ئەمەش دوای زیاتر له ٣ مانگ لە ئاراستەکردنی نوسراوێک لە ئیداره‌ى گه‌رمیانەوە بۆ فەرمانگەکان بۆ ئەو مەبەستە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، بۆ ماوه‌ى زیاتر له 3 مانگه ئیداره‌ى گه‌رمیان نوسراوێکی وه‌زاره‌تى ناوخۆی لەبارەی ده‌وامى فه‌رمانگه حكومیهكانەوە ناردوە بۆ فەرمانگەکانی سنورەکە کە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە دەوام درێژبكرێته‌وه بۆ كاتژمێر 3ـی دواى نیوه‌ڕۆ.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه رادیۆی دەنگ لە چەند فهرمانگهیەکی حكومیەوە وه‌ریگرتوه، تائێستا زۆرینەی رەهای فەرمانگەکان پابەند نەبون بەو بڕیارە و دەوامی رۆژانە لەکاتژمێر 1 یان 1:30 خولەک و به‌شێكى تريشیان له‌كاتژمێر 2:00 تەواو دەبێت.
بەشێک لەفەرمانبەران رایانگەیاندوە: هه‌ر كات شایسته داراییه‌كانمان بۆ دابین كراوه و پله بهرزكردنهوهكانمان بۆ كرا، ئه‌و كات ئێمه‌ش ده‌وام دەكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ى بۆمان دیاریكراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ماوه‌كانى رابردودا بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاندبو: لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه كه سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆ شێوازى ده‌وامكردن و كاره‌كانیان، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌و كاته‌ى بۆى دیارى كراوه پابه‌ند نه‌بێت ئیجرائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، تاوه‌كو ئێستا هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌هۆى پرسی درێژکردنەوەی کاتی دەوامی رۆژانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان