دەنگ نێت
دەستەی گەرمیانی رێکخراوی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەڵێت: سێ مانگە بڕیارێکی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەبارەی گۆڕینی سەرۆک بەشەکانی زانکۆی گەرمیان جێبەجێنەکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویان کردوەتەوە، دەستەکە دەڵێن: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە نوسراوی ژمارە (١٠٥٥٧) لە ڕۆژی (٢١/٦/٢٠٢٢) بە ئیمزای بەڕێز (د. ئارام محمد قادر - وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی) و پاڵپشت بە مادەی (٤) لە یاسای ژمارە (١٠)ـی ساڵی (٢٠٠٨)ـی وەزارەت، گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکان کردوە و فەرمانی کردوە کە (یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان) ماوەی یاساییان (٤) ساڵ و بۆ یەک خول دەبێت.
دەشڵێت: "ئەوەی جێگەی هەڵوەستە و پرسیارە سەرباری تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر ئەو گشتاندنە و دەربڕینی پشتگیری ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن، بەڵام تاوەکوو ئێستا کە نزیکەی مانگێک بەسەر دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێ تێپەڕیوە، فەرمانەکە جێبەجێنەکراوە".
باس لەوەش دەکات بەپێچەوانەی ناوەڕۆکی فەرمانەکەی وەزارەت، هەندێک سەرۆک بەش، هەوڵ بۆ دوبارە دانانەوەی خۆیان دەدەن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لە سەرۆک بەشەکان ماوەی یاساییان تەواوکردوە و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.
دەستەی گەرمیانی رێکخراوی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگەکان داوا دەکات ئەو گشتاندنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رێزی لێ بگیرێت و بەبێ جیاوازی و جیاکاری لەهەمو کۆلێجەکان جێبەجێبکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو، سەرۆكی زانکۆی گەرمیان، د. فەرهاد قادر، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرجەم پۆستەکانی زانکۆکەیان کە لە راگر و پلە تایبەتەکان بەرەو سەرەوەن و ١١ دانەن، ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراون بۆ ئەوەی رابگەیەنرێن و داواکاری بۆ پڕکردنەوەیان پێشکەش بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان