دەنگ نێت
تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان موچەی ٢ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج نەکراوە، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژیش حاڵەتەکە بە جیاکاریی کردن ناودەبات.
مەجید محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تائێستا موچەی مانگی (٧ و ٨) تەموز و ئابی ئەمساڵمان وەرنەگرتوە، بەنیوەش پارەکەمان پێدەدرێت.
وتیشی: ئەم جیاوازیە بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانە کە هەمو مانگێک دوبارە دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد: موچەی ئێمە پاش موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت، بەڵام لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتی خۆیدا موچەکانیان پێدەدەرێت.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان لەسەر ئەم کێشەیە، پەیوەندی بە دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بو.
زۆرترین بینراوەکان