
دەنگ نێت
لێپرسراوى هۆبه‌ى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: له سنورى شاره‌وانیمان 4 پرۆژه‌مان راگیراوه كه بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره، گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتره له 20 ملیۆن دۆلار.
دلێر حسێن، لێپرسراوى هۆبه‌ى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: " له سنورى شاره‌وانیمان 4 پرۆژه‌مان راگیراوه كه بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره، ئه‌و پرۆژانه‌ش شۆسته و قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى بنگرد، له‌گه‌ڵ شۆسته و قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان كه له %35ى كاره‌كانى تەواو بوه، هاوكات قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى به‌رده‌سور و ئازادى و گۆران كه له %30ى كاره‌كانى ته‌واو ببو دوباره به‌ڵێنده‌ر هاته‌وه و ده‌ستى به پرۆژه كردوتهوه و به نوسراوى فه‌رمى داوامان له وه‌زاره‌ت كردوه كه پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له كاركردن، هاوكات پرۆژه‌ى گه‌ڕه‌كى ئه‌نفاله‌كان و ئاواره‌كان كه رێژه‌یه‌كى كه‌م كارى تێدا كراوه و راگیراوه".
ده‌شڵێت: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتره له 20 ملیۆن دۆلار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان