دەنگ نێت
دوای ماوەیەک راگیران، سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت: پرۆژەی بەرزە پردی رێگای کەلار- رزگاریی دەستی پێکردوەتەوە، هۆکاری راگیرانەکەشی بۆ گرفتی کەمی پارە دەگێڕێتەوە.
بەرزە پردی رێگای ناحیەی رزگاری ھەردو رێگای کەلار-رزگاری و شەقامی پشتێنەیی بە شێوازی (ئینتەرچەینج Interchange) بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروست دەکرێت لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە پشت بازاڕی گەنم فرۆشەکانی ناوبازاڕی کەلار بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تێدا دروست بکات، بەڵام پاش ئەوەی پرۆژەکە چەند هەنگاوێکی باشی بڕی، کارکردن بۆ چەند مانگێک تێیدا وەستا.
ئەکرەم ساڵەح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ کۆتا قۆناغی کۆنکرێتکردنی دواین کۆرێتی بەرزە پردەکە تەواو ئەبێت، تەنها بڕگەی تێکەڵە رێژکردن و قیرکردنی ئەمێنێت.
وتیشی: هیچ کێشەو گرفتێکمان نیە، ئەم پرۆژانە قۆناغ بەقۆناغ هەندێکجار بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی پارەوە ئەوەستێت، هەندێکجاریش بڕگەکە خۆی هی ئەوەیە بوەستێت.
باسی لەوەش کرد: پێشتر گرفتی کەمی پارەمان هەبو، ئێستا قۆناغ بەقۆناغ دەستمان پێکردوەتەوە.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە هەواڵێکدا لە رۆژی ١٦ـی ئاب باسی راگیرانی پرۆژەکەی کردبو و ئاماژەی بەوەکردبوە: بەهۆی بەرزبونەوەی تێچوی پرۆژەکە، جێبەجێکارەکەی رایگرتوە، چونکە پرۆژەکە ئەو کاتەی بڕیاری لێدراوە، تەواوکردنی بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی گرانبونی نرخی کاڵا و شتومەکەوە، تێچوەکەی زیاتر بوە و لەسەر ئەوەش کێشە لەنێوان جێبەجێکارەکەی و شارەوانی دروست بوبو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان