دەنگ نێت
نرخى غازى ماڵان له سنورى گه‌رمیان به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 11 هه‌زار دینار، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى به‌و نرخه ده‌یفرۆشته‌وه بازرگانیه.
بۆ ماوى چه‌ند رۆژێكى نرخى غازى ماڵان له سنورى گه‌رمیان به‌رزبونه‌وه‌ى به خۆیه‌وه بینیوه به جۆرێك له 9 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ 11 هه‌زار دینار.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: سنورى گه‌رمیان کە 11 کارگەی هەیە، له کۆمپانیاى غازى شیمالی كه‌ركوكه‌وه ته‌مویلى غازى بۆ ده‌كرێت، وا بۆ ماوه‌ى 6 مانگه ئه‌و بڕه غازه‌ى كه ده‌ینێرنه گه‌رمیان بۆ له %50 كه‌مى كردوه.
وتیشى: پێشتر هه‌مو كارگه‌كان له هه‌فته‌یه‌كدا 2 بۆ 3 ئۆتۆمبیلیان به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستادا له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها 2 ئۆتۆمبێل غازیان بۆدێت، بۆیه به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو غاز كه‌مبوته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه قه‌یرانى غازمان نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وانه‌شى به‌و نرخه‌ى ده‌یفرۆشنه‌وه بازرگانیه و بریكاره‌كان له ده‌ره‌وه‌ى سنورى گه‌رمیان ده‌یهێنن و به‌و نرخه ده‌یفرۆشنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام چاودێریمان كردون و له بونى هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان