دەنگ نێت
نەمانی فیلم جارێکی دیکە ئەنجامدانی تیشکی MRI "تەنوری" لە سەنتەری تیشکی کەلار رادەگرێت، بەڕێوبەری کارگێڕیی سەنتەرەکەش هۆشداری دەدات لە پەککەوتنی کارەکانیان بە گشتی.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سەنتەری تیشک لە کەلار کارەکانی تیشکی MRI راگرتوە و بۆ هیچ نەخۆشێکی ئەنجام نادات، لە کاتێکدا بەوتەی بەرپرسی کارگێری ئەو سەنتەرە، رۆژانە نزیکەی ٥٠ نەخۆش سەردانیان دەکەن.
کاروان محەمەد رەشید، لە بارەی دوبارە بونەوەی ئەو گرفتە بە رادیۆی دەنگی وت: ئێستا هیچ فیلمێک بۆ بەشی تیشکی “تەنوری” لە بەردەستدا نەماوە، ئەمەش تەنها گرفتی ئەم بەشە نیە، بەڵکو بەشی سیتی سکانیش تەنها هەفتەیەکی دیکە دەتوانێت بەردەوام بێت و رادەگیرێت.
وتیشی: ئەو پارەی لە ماوەی پێشو بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانمان بەقەرز وەرمانگرتبو، حکومەت پارەکەی نەداوەتەوە، ئێستاش هیچ بڕە پارەیەکمان بۆ تەرخان ناکات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان