
دەنگ نێت
بەپێی نوسراوێک، دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار دەرکردوە.
لە نوسراوەکەدا کە تایبەت وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە و ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، داوای دەستگیرکردنی (ئاکۆ عومەر عەبدولقادر)، بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار دەکات بە پێی مادەی ٣٠٧ لە یاسای سزادانی عێراقی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک هاوڵاتی بە تۆمەتی رێگەدان و ئاسانکاریی بە زیادەڕەوی باخ و زەویە کشتوکاڵیەکانی گەرمیان دەستگیر کران کە یەكێک لەوانە پاسەوانی بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلارە کە بە پۆلیسی شارەوانییەکانی گەرمیانیش ناودەبرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان