ده‌نگ نێت
پاش ده‌ربڕینی ناڕەزایهتی له‌لایه‌ن ژمارەیەک خاوەن خواردنگە، پێدانی خواردن بە کەمدەرامەتان لە مزگەتی گەورەی کەلار راده‌گیرێت، پێشنوێژى مزگه‌وته‌كه جه‌خت له‌و داوایه ده‌كاته‌وه و وتەبێژی قایمقامیه‌تی کەلاریش دەڵێت: ئەو بابەتە کۆمەڵایەتیە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردو باس لەوەکرا کە ژمارەیەک لە خاوەن خواردنگەکانی کەلار ناڕەزایەتیان دەربڕیوە له پێدانی خواردن بە کەسانی کەمدەرامەت لە مزگەوتی گەورەی کەلار، به‌وهۆیه‌شه‌وه كاره‌كه راگیراوه.
لایخۆشیه‌وه وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتى گه‌وره‌ى كه‌لار، م. مەلا حەمەئه‌مین كه‌لاری، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ده‌نگ جه‌ختی له‌و ده‌نگۆیانه كرده‌وه و وتى: تەنانەت یەکێک لەخاوەن خواردنگەکان بەخۆمانی وتوە کە توشی زیانی مادی بون و نابێت خوارد بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت.
ئه‌و خواردنانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سانى خۆبه‌خشه‌وه ئاماده ده‌كرا كه تێچوه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك خێرخواز گرتبویانه ئه‌ستۆ و بۆ ژه‌مى نیوه‌ڕۆ له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كه‌لار دابه‌ش ده‌كرا به‌سه‌ر هاوڵاتیان و له‌نێویشیاندا كه‌سانى كه‌مدرامه‌ت.
لایخۆشیه‌وه هەردی سەرکەوت، وتەبێژی قایمقامیه‌تی قه‌زاى کەلار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەو بابەتە کۆمەڵایەتیە، تاوەکو ئێستاش هیچ خاوەن خواردنگەیەکیش له‌وباره‌وه سکاڵای تۆمار نەکردوە.
وتیشی: ئێمه پشتگیری ئەو هەڵوێستە دەکەین کە بە روی کەمدەرامەتان دا کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان