دەنگ نێت
لێپرسراوى به‌شى بازگه‌كان له ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى دژه تیرۆره‌وه له بازگه‌ى بانی خێلان له كارمه‌ندێكمان دراوه، ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا سكاڵامان تۆمارنه‌كردوه و چاوه‌ڕوانى فەرمانی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین.
هه‌ڤاڵ ره‌شید، لێپرسراوى بازگه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: ئه‌فسه‌رى دژه تیرۆر (گۆران به‌رزان) له سلێمانیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌لار و كارمه‌ندێکمان لە بازگەی بانی خێڵان کە لە ئەرکدا بوە نهیناسیوتهوه و پرسیاری لێکردوە، ئیتر گرژییه‌ك دروست بوه له نێوانیاندا و ئەفسەرەکە و پاسەوانەکانی دابه‌زیون و داویانه له كارمه‌نده‌كه‌ى ئێمه.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا سكاڵامان تۆمار نه‌كردوە و چاوه‌ڕوانى بڕیارى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
رادیۆی دەنگ نەیتوانی لێدوانی ئه‌فسه‌رى دژه تیرۆر (گۆران به‌رزان) وەربگرێت لەسەر روداوەکە، پاش ئەوەی پەیوەندی بە ناوبراوەوە کرد و پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو.
گۆران بەرزان، پێشتر بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی دەزگای زانیاری بو و لەسەر باڵی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی هەژمار کرا و بەوهۆیەشەوە ماوەیەک دەستبەسەر بو و دواتر ئازاد کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان