دەنگ نێت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت؛ ئەو تەقینەوەیەی ئەم بەیانییە بە دو کرێکاری کفری دا تەقییەوە، دیار نیە گولە هاوەنە یان مینە، دەشڵێت؛ بارەکە لە خوارەوە هاتوەتە کفری، بەپێی یاسا قەدەغەیە پاشماوەی کەرەستەی سەربازی لەناو ئەو بارە ئاسنانە دابنرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە شوێنکارەکانی ئاسن کۆکردنەوە لە کفری، ٢ کرێکار بەسەختی بریندار بون کە کوڕ و باوک بون. دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە کوڕەکە گیانی لەدەست دا و باوکەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو شوێنانە گۆڕەپانی کۆکردنەوەی ئەو بارە ئاسنانەیە کە لە خوارەوە ( عێراق) دێن و کۆدەکرێنەوە و دواتر ئەگوازرێنەوە بۆ کارگەی ئاسنەکان.
وتیشی: وادیارە ئەو دو کرێکارە دەستکاری پاشماوەی ئەو تەقەمەنیانەیان کردوە، بۆیە تەقیوەتەوە پێیاندا.
باسی لەوەشکرد؛ لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەوە مینە یاخود گولە هاوەن.
بونە قوربانی ئەم دو کرێکارە لەکاتێکدایە بەپێی یاسا قەدەغەیە ئەو بارە ئاسنانە پاشماوەی چەک و کەرەستەی سەربازی تێدابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان