دەنگ نێت
سەرۆکی شارەوانی خانەقین کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پارلەمانتاران بەهۆکار دەزانێت بۆ زامن نەبونی دەسەڵاتەکانیان لە قەزاکە و دەشڵێت: بەپێچەوانەوە ئێستا عەرەب ٪١٠٠ دەسەڵاتی هەیە.
لە چەند رۆژی پێشوتردا لە قەزای خانەقین فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە سەرجەم هێزەکانی سەر بەئاسایشی یەکێتی گەڕاندۆتەوە نێو بنکەکانیان و رێگەیان پێنەدراوە لە نێو شەقامەکان شاردا بن، هاوکات لە بارەی هەڵدانی ئاڵای کوردستانیش پێداگیریان کردوە بەبێ ئاڵای عێراق هەڵنەدرێت.
سۆران عەلی، سەرۆکى شارەوانى خانەقین "سەر بە حکومەتی هەرێم" بە رادیۆی دەنگی وت: ئەوانەی کە ئێستا لە قەزای خانەقین رودەدەن کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکە بون کە ئێستا دەرئەنجامەکانیان دەردەکەوێت.
وتیشى: نیگەرانین لەوەی ناتوانین دەسەڵاتی خۆمان پیادە بکەین، لە بەرامبەریشدا ئەو دەسەڵاتە بەعەرەب دراوە. هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ "کەمەتەرخەمی و چاوداخستنى لایەنی کوردیە لە سیاسەتوانانەوە تاوەکو پەرلەمانتار".
باسیشی لەوەکرد چەندینجار دەنگی خۆیان بەشوێنی جیاواز گەیاندوە لەوانە لیژنەی ناوچە دابڕێنراوەکان، بەڵام وەکخۆی وتی: "هیچ دەرەنجامێکمان نەبینی".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان