ده‌نگ نێت- كۆیار مه‌جید
له ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ته‌ندروستى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاره‌وه پسوله‌ى سزادانیان بۆ 42 ده‌رمانخانه و تاقیگه كردوه كه 6 له‌وانه داخراون.
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا لیژنه‌كانى ته‌ندروستیمان زیاتر لە (٨٠٠) سەردان و پشکنینیان بۆ دەرمانخانە و تاقیگەكان کردوە.
وتیشى: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پسولەی سزادانیان بۆ (٤٢) دەرمانخانە و تاقیگە کردوە کە (٣٦)یان غەرامەى مادى كراون کراون و (٦)یان داخراون.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: زیاتر لە (١٥) تۆن دەرمانی خراپ و بەسەرچو دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنیان، لە لایەن لیژنه‌كانمانه‌وه له‌ناوبراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان