دەنگ نێت
له گه‌رمیان سه‌روى 160 كارگه بونیان هه‌یه، ئه‌مانه پشت به ئاوى بیر ده‌به‌ستن، ئیتر چ بیره‌كه به یاسایی و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دروستكرابێت، یان به قاچاخ و بێ مۆڵه‌ت، پسپۆرێكى بوارى ئاویش ده‌ڵێت: ئه‌مه به‌هه‌ده‌ردانى ئاوه.
له سنورى گه‌رمیان به‌شێكى زۆرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو بیرى ئیرتیوازین كه پشتى پێده‌به‌سترێت به‌تایبه‌ت پیشه‌سازى، كه سه‌روى 160 كارگه له گه‌رمیاندا هه‌ن، كه ئه‌مانه پشت به ئاوی بیر ده‌به‌ستن، ئیتر چ بیره‌كه به یاسایی و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دروستكرابێت، یان به قاچاخ و بێ مۆڵه‌ت، هاوكات، 10 شوشتنگەی ئۆتۆمبیل لەقەزای كه‌لار دا هەیە کە بە ئاوی ژێر زەوی گەرمیان كارده‌كه‌ن و بەهیچ شیوەیەک مۆڵەتی بیریان پێنه‌دراوه.
حامد جومعە، به‌ریوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان جەختی لەوەکردوە پێشەنگاکانی ئۆتۆمبیل بیریان لێداوە بەبێ ئەوەی رەزامەندی بدرێت یان ئاگادار بن.
هه‌مو ئه‌م پرۆژانه، به ئاوی شیرین ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت، ئه‌و ئاوه‌ى كه بۆ خواردنه‌وه شیاوه، كه ئه‌مه‌ش به هه‌ده‌ردانه له بڕ و رێژه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى كه هه‌یه.
عەبدولموتەڵیب رەفعەت، پسۆڕی ئاو له‌مباره‌یه‌وه ۆتى: "بەهیچ جۆرێک نە پێویستە نەگرنگە، بەڵکو بەهەدەردان و مەترسیەکی گەورەیە ئاوی شیرین راستەوخۆ بگاتە شوشتنگه‌کان یان شوێنى پیشەسازی کە پێویست نیە، لەهیچ کوێ ئەمە ناکرێت، بەڕاستی لێرەوە مەترسی بۆ سەر ئاوی شیرین و خاوێن دروست دەبێت کە دەتوانرێت ئاوی بەکارهێنراو بپاڵێورێت و پاشان بۆ ئەو شوێنانە دابین بکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان